بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(DEM Parti) لە شارەکانی ئادانا، مەرسین و ئانتالیا بە ئاماژە بە تەریکخستنی زۆرەملیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، خوازیاری ڕاپەراندنی حوکمی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی "مافی هیوا" و ئازادی ئۆجەلان بوون.
لەمناوە سەیفەدین ئایدمیر هاسەرۆکی دەمپارتی لە ئادانا جەختی کرد کە چارەسەری پرسی کورد، کلیلی پرسە بنەڕەتییەکانی تورکیایە و وتی: کێشە ئابووری و دیموکراتیکەکانی تورکیا بەبێ چارەسەری پرسی کورد چارەسەری نایەت، چونکە کە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو، هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی تورکیا خەرجی شەڕ لە دژی کورد کراوە.
Your Comment